زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتی بەشە خۆراكەكەیان بڕدراوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بازرگانی عێراق، پێشنیارێكی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردووەتەوە، بۆ بڕینی بەشە خۆراك لەو هاوڵاتییانەی كە مووچەكانیان ملیۆنێك و 500 هەزار دينار تێپەڕ دەكات.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، "لەئێستادا ئەوەی مووچەی دوو ملیۆن دینار تێپەڕ بكات بەشە خۆراكەكەی دەبڕدرێت، لەگەڵ ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و پزیشكی و دەرمانسازی و خاوەن كۆمپانیاكان".
رێكاری بڕینی بەشەخۆراك، بە وتەی محەمەد حەنون، "سێ ملیۆن و 132 هەزار هاوڵاتی گرتووەتەوە كە زیندانیان و كۆچكەران و ئەو كەسانەی لەخۆگرتووە، كە ناونووس نەكراون".
دەشڵێت، "حەوت ملیۆن هاوڵاتی سوودمەندن لە چاودێری كۆمەڵایەتی و هەموو مانگێكیش بێ دواكەوتن بەشە خۆراكیان بەسەردا دابەشدەكرێت".
PM:12:22:05/10/2025
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت