وێنەی كاندیدێك کەوتە خوارەوە، سێ کەس بریندارە و دۆخی یەکێکیان مەترسیدارە
وێستگهنیوز-
وێنەیەی كاندیدێك لە ناحیەی میدحەتییە لە باشووری پارێزگای بابل كەوتە خوارەوە و سێ كەسی بریندار كردووه و یەكێكیان دۆخی لە مەترسیدایە.
یەكێك لە ئاژانسەكانی عێراق، بە ناوی ئیسن تایمز بڵاویكردووەتەوە، كە وێنەیەكی گەورەی دنیا شەمەری، كە خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق كاندید كردووە، لە باشووری پارێزگای بابل، كەوتووەتە خوارەوە و سێ هاوڵاتی بریندار كردووە و یەكێكیان حاڵەتەكەی مەترسیدارە، چونكە وێنەكە بەتووندی بەر سەری كەوتووە.
ئەمڕۆ هەینی، 3ی تشرینی یەكەمی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەستپێکردنی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند و بەپێی مەرج و رێنماییەكانی كۆمسیۆن، هەرچ كەسێك زەرەرمەند بێت لە درووشم و وێنەی كاندیدەكان، دەتوانێت سكاڵا تۆمار بكات، بۆ قەرەبووكردنەوەی.
PM:06:28:03/10/2025
ئهم بابهته 620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت