پلانی ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌یه و سێ خاڵی سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، كه پلانی ئه‌منی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌یه و سێ خاڵی سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت.
یاسر ئیسكه‌نده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن باسی له‌وه كردووه، كه پلانی ئه‌منی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان ئامادیه و له‌ماوه‌ی داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێت و پاراستنی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هه‌ردوو ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تی و گشتی له‌خۆده‌گرێت، سه‌ره‌ڕای پاراستنی باره‌گا و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ده‌شڵێت، پلانه‌كه پشت به سێ خاڵی سه‌ره‌كی ده‌به‌ستێت، له ڕێكخستنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێله‌كان و پته‌وكردنی ئاسایش له هه‌موو ناوچه‌كان و دڵنیابوون له دانه‌خستنی ڕێگاوبانه‌كان و ڕێگا خۆشكردن بۆ جموجۆڵی هاوڵاتیان، له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ئه‌منی له هه‌موو ناوچه‌كان، بۆ دابینكردنی هه‌ڵبژاردنێكی ئارام له كه‌شێكی گونجاو‌دا.
PM:03:57:03/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت