له 80% خه‌ڵكی فه‌للوجه ئاوی خواردنه‌وه‌یان لێ بڕاوه
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی دابه‌زینی بێ وێنه‌ی ئاستی ئاوی ڕووباری فورات، له 80% خه‌ڵكی فه‌للوجه ئاویان لێ بڕاوه و ده ساڵه ئه‌نبار بێ ئاوی به‌مجۆره‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، مونزیر حه‌مید دوله‌یمی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی قه‌زای فه‌للوجه له پارێزگای ئه‌نبار، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانید ڕایگه‌یاند، وێستگه‌ی ناردنی ئه‌زره‌كییه ڕاوه‌ستاوه، كه ئاو بۆ زیاتر له 80%ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری فه‌للوجه دابین ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی فه‌للوجه باس له‌وه ده‌كات، به‌هۆی دابه‌زینی كتوپڕی ئاستی ئاوی فورات، دوای ئه‌وه‌ی به‌ردانی ئاو له ده‌ریاچه‌ی حه‌دیسه له ڕۆژئاوای پارێزگاكه كه‌مكراوه‌ته‌وه، وێستگه‌ی ناردنی ئاوی ئه‌زره‌كییه له باكووری فه‌للوجه له‌كاركه‌وتووه و بۆرییه‌كانی وێستگه‌كه كۆن بوون و پێویستیان به گۆڕینه و ده‌بێت دووباره هه‌ڵكه‌ندرێته‌وه بۆ قووڵایی ڕووباره‌كه، بۆ گه‌ره‌نتیكردنی ڕاكێشانی ئاوه‌كه به به‌رده‌وامی.
به‌پێی قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی قه‌زای فه‌للوجه، ڕاوه‌ستانی وێستگه‌كه بووه‌ته هۆی نه‌مانی ئاوی خواردنه‌وه و پێداویستییه‌كانی دیكه بۆ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه و زیاتر له ده ساڵه پارێزگاكه ئاستی ئاوی به‌م جۆره دانه‌به‌زیوه له ڕێگای ده‌ریای فوراته‌وه.
كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی ئاو و كاره‌بای ئه‌نبار هه‌وڵه‌كانی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ دانانی په‌مپی تر بۆ ڕاكێشانی ئاو له ڕووباره‌كه‌وه به‌ره‌و وێستگه‌ی ئه‌زره‌كییه، تاكو دووباره بخرێته‌وه كار و ئاو بۆ دانیشتووانی قه‌زای فه‌لووجه بگه‌ڕێته‌وه.
PM:03:06:03/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت