"حزبه‌كانی عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 900 ماڵ‌وموڵكی گشتیدا گرتووه"
وێستگه‌نیوز_
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، حزب و قه‌واره سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر زیاتر له 900 خانووبه‌ری حكومیدا، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 20 ترلیۆن دینار.
ئه‌میر مه‌عموری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا كه به‌ده‌ست وێستگه‌نیوز گه‌یشتووه ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی حزب و قه‌واره و ئه‌و كاندیدانه‌مان ده‌ستنیشان كردووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، ده‌ستیان به‌سه‌ر فه‌رمانگه حكومییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و بینای گشتیدا گرتووه.
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی ده‌كات، ده‌بێت به‌پێی یاسا سكاڵا تۆمار بكرێت و ئه‌و حزبانه وشك بكرێن، یان ڕێكاری یاساییان له‌گه‌ڵدا بگیرێته‌به‌ر و مافی كاندیدبوونیش له‌و كاندیدانه بسه‌نرێته‌وه، چونكه ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌كێك له دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا گرتووه.
ده‌شڵێت، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی حزبه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی و نایاسایی ماوه‌ی 20 ساڵه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، ژماره‌یان 900 خانووبه‌ره‌یه و سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عێراقن و ماڵ‌وموڵكی گه‌لی عێراقن و بڕه‌كه‌ی زیاتره له نزیكه‌ی 20 ترلیۆن دیناری عێراقی.
به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وان ڕێكاری یاساییان گرتووه‌ته‌به‌ر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و سكاڵایان له دادگاكان تۆمار كردووه و سه‌رۆك وه‌زیرانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به‌م خانووبه‌رانه كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
AM:10:21:03/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت