مالیكی: هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دروستمان ده‌وێت كه عێراقییه‌كان شانازی پێوه بكه‌ن
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دروستیان ده‌وێت كه عێراقییه‌كان شانازی پێوه بكه‌ن، ده‌شڵێت: "نه‌خێر بۆ خستنی یه‌كتر و ده‌نگ كڕین".
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تای پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنه، ڕۆژێكی مه‌زنه بۆ كێبڕكێ بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین كاندیده‌كان، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێناو ئه‌زمونی سیاسی و دیموكراسیدا قوربانیان دا و شه‌هید بوون".
مالیكی ده‌ڵێت: "پێویسته كێبڕكێكه دادپه‌روه‌رانه بێت، دوور له خراپ به‌كارهێنانی سامانی گشتی و تواناكانی ده‌وڵه‌ت بێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته هاووڵاتیان وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، نه‌ك ده‌نگه‌كانیان یان كارتی ده‌نگدان بفرۆشن، هه‌روه‌ها دژی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ كڕینی ئیراده‌یان بوه‌ستنه‌وه".
راشیگه‌یاند كه "هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌ر و ته‌ندروستمان ده‌وێت كه شانازی پێوه بكه‌ین".
AM:09:49:03/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت