کۆمپانیای سۆمۆ: عێراق هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی بە سەرپەرشتی راستەوخۆی کۆمپانیای سۆمۆ دەستپێكرد


وێستگەنیوز-

كۆمپانیای به بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەستپێكردنی هەناردەكردنی نەوتی خاوی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025، لە راگەیەنداوێکدا کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، "یەکەم هەناردەکردن لەرێگەی کەشتی نەوتی "ڤالیسینا"ەوە دەستیپێکردووە، بەپێی میکانیزمە پەسەندکراوەکان و لە چوارچێوەی شەفافیەتدا کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە پەسەندکراوە بۆ دەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی چاودێری دارایی و کارگێڕی".

سۆمۆ دووپاتیکردەوە، تیمە تایبەتمەندەکانی بە هاوکاری لەگەڵ کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، راستەوخۆ سەرپەرشتی قۆناغەکانی بارکردنیان لە بەندەری جەیهانی تورکیا کردووە و دڵنیابوون لە رێکارەکان و جێبەجێکردنی ستانداردە تەکنیکییە نێودەوڵەتییەکان".

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە رەنگدانەوەی پابەندبوونی دەوڵەتە بۆ یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان لە بەڕێوەبردنی کەرتی وزە و بەهێزکردنی پێگەی عێراق وەک سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لە بازاڕە جیهانییەکان.


PM:07:58:02/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو