بارودۆخی ئاو لە عێراقدا بە تەواوەتی خراپ بووە و كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدرا
وێستگەنیوز_
عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا عێراق خراپترین وشکەساڵی بەخۆیەوە دەبینێت، كە وێنەی نەبووە.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا لەسەر ئاستی وەزارەتەكانی عێراق رایگەیاند، ماوەی 90 ساڵە بارودۆخی ئاوی عێراق، هێندەی ئەمساڵ خراپ نەبووە.
هۆكارەكانیشی گەڕاندەوە بۆ گۆڕانكاری كەشوهەوا و بەردەوامبوونی ئەو وڵاتانەی سەرچاوەی ئاوەكانیان بەدەستە بە تایبەتی توركیا، لە دروستكردنی پڕۆژەی عەمباركردن و ئاودێری لەسەر سەرچاوەی دەریاكان، ئەمەش بەوتەی وەزیرە عێراقییەكە، كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر ئاوی هەردوو ڕوباری دیجلە و فوڕات و كاریگەری لەسەر واقیعی ژینگەیی و كشتوكاڵی وڵات دروستكردووە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئەیلولی 2025، لەسەر ڕاسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەسەر ئاستی وەزارەتەكانی عێراق ئەنجامدرا، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانی ئاو لە عێراقدا و دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ قەیرانی وشكەساڵی و بێ ئاوی.
PM:06:24:28/09/2025
ئهم بابهته 896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت