سودانی: ئەمڕۆ گەیشتینە رێککەوتنێکی مێژوویی


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، گەیشتووینەتە رێکكەوتن بۆ دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئەیلولی 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ئەمڕۆ گەیشتینە رێککەوتنێکی مێژوویی کە تێیدا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نەوتی خاوی بەرهەم هێنراو لەو کێڵگانەى کە دەکەوێتە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لە ڕێگەی بۆری عێراق تورکیا"ـەوە هەناردەی دەرەوەی دەکات، ئەمەش دابەشکردنی سامان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دەستەبەردەکات و سەرچاوەکانی هەناردەکردن هەمەچەشن دەکات و هاندەری وەبەرهێنان دەبێت".

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەشکردەوە، "18 ساڵە چاوەڕێی ئەم دەستکەوتەین".


PM:06:27:25/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو