ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و چاوەڕێی بڕیاری یەکلاکەرەوە دەکرێت لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئەیلولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکە دوو پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێت هەرچەندە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا هیچ کام لەو پرسانە نەهاتووە، بەڵام لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق پرسەکان باس دەکات و تاوتوێ دەکرێن، یەکێک لەو پرسانە تاوتوێکردن و بڕیاردانە لەسەر ئەو نووسراوەی کە ئەنجومەنی دەوڵەت تایبەت بە داهاتی نانەوتی هەرێم رادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی کردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، پرسی دووەم رێککەوتنی نێوان وەزارەتەکانی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت تاوتوێ دەکرێت کە دوێنێ دووشەممە تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان واژۆکرا.
بەپێی رێککەوتنەکە بێت نەوتی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ و بەبێ گەڕاندنەوەی بۆ کەرکوک، لە رێگەی بۆرییەوە هەناردە دەکرێت، کۆمپانیای نەوتی باکوور لە زاخۆ وێستگەی وەرگرتنی هەیە و لەوێ نەوتەکە وەردەگرێت، پاشان هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیای دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێت، هەروەها ئەم بڕیارەشی کە دەدرێت ئەگەر هەردوو حکومەت پابەندبن بەو رێککەوتنە نوێیەی کە لەنێوانیان لەسەر پرسی نەوت و داهاتی نانەوتی کراوە ئەوا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت.
كورته‌ی بۆچوونه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت به‌مشێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م: داهاته‌كان داهاتی كۆتایی گه‌نجینه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌تن و دواتر به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (29)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵی ژماره (6)ی ساڵی 2019 دیاریكراوه، ته‌رخان ده‌كرێن.
دووه‌م:
أ: مه‌به‌ست له باج، گومرگ و ئه‌و داهاتانه‌ی دیكه كه له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (29)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵی ژماره (6)ی ساڵی 2019 ئاماژه‌یان پێكراوه، ئه‌و باج و گومرگانه‌ن كه به‌پێی یاساكانی فیدراڵی، یان هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌ی خۆجێی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گومرگیی ده‌وڵه‌تدا كۆده‌كرێنه‌وه.
ب. ته‌واوی باج و گومرگه كۆكراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی گومرگه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت.
سێیه‌م: داهاتی فرۆشتن و سپاردنی ئه‌و پاره گشتییانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دارایی ناوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت، به سزاكانیشه‌وه، به ته‌واوی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت.
چواره‌م: هیچ رێگرییه‌كی یاسایی نییه وه‌زاره‌تی دارایی مقاسه بكات له‌نێوان شایسته‌ی هه‌رێم یاخود پارێزگاكان و ئه‌و داهاتانه‌ی كه ده‌بێت بگوازرێنه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت.
پێنجه‌م: باج و گومرگی ده‌روازه‌كانی سنوور، به داهاتی گومرگی هه‌ژمار ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی مادده‌ی (21)ی یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی ژماره (13)ی ساڵی 2023 و مادده‌ی (29)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵی ژماره (6)ی ساڵی 2019.
شه‌شه‌م: حوكمه‌كانی یاسای بودجه‌ی گشتی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن، مه‌گه‌ر به روونی ئاماژه به پێچه‌وانه‌كه‌ی كرابێت.
ئەنجومەنی دەوڵەت دەڵێت: دەبێت داهاتی گومرگی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان سەدا سەد بۆ عێراق بگەڕێنرێتەوە و هیچ بەشێکی بۆ حکومەتی کوردستان نەبێت، ئەمەش پێچەوانەی خواست و داوای حكومەتی هەرێمی كوردستان كە داوا دەكات سەدا 50 بە 50 بێت. ڕسووماتی گومرگیش سەدا 50 بە 50بێت.
- لە خاڵێكی دیكەدا، ئەنجومەنی دەوڵەت پێشنیاز دەكات كە %50ی باج و ڕسوومات ئەوانەی كە بەپێی یاسا فیدڕاڵییەكان كۆدەكرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان و 50%یشی بۆ عێراق بێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان کێشەی لەگەڵ ئەم پێشنیازە نییە.
جۆرێكی دیكەی داهاتیش هەیە كە بە بەپێی قسەی ئەنجومەنی دەوڵەت بە تەواوی %100ی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت، ئەویش ئەو داهات و باجانەیە كە بەپێی یاساكانی هەرێمی كوردستان كۆدەكرێنەوە.
AM:08:39:23/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت