بەهۆی گوشاری ئەمریکاوە؛ عێراق شکستیهێنا لە هەوڵەکانی بۆ هاوردەکردنی غازی تورکمانستان لە رێگەی ئێرانەوە
وێستگەنیوز_
بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکا، حکومەتی عێراق شکستیهێنا لە هەوڵەکانی بۆ هاوردەکردنی غازی تورکمانستان لە رێگەی خاکی ئێرانەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز له ڕاپۆرتێكدا دەڵێت، عێراق لە دوای ئۆپهراسیۆنه سهربازییهكهی ئەمریکا و هاوپهیمانان لە ساڵی 2003 و ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە کارەبا بۆ هاوڵاتیانی دابین بکات، ئەمەش وای کردووە زۆرێک لە هاوڵاتیان پشت بە مۆلیدە ئەهلییهكان ببەستن، کە ئهم مۆلیدانه باری ئابووریی هاوڵاتیانیان قورس كردووه و نائارامی بۆ دروست كردوون و زیانی گهورهی به تهندروستیان گهیاندووه.
ئاژانسی رۆیتەرزی باسی لەوە کردووە، عێراق ویستی ئەوەی هەبووە لە رێگەی هاوردەکردنی غازی تورکمانستان بە خاکی ئێراندا کێشەی کەمی کارەبا چارەسەربکات، بەڵام بەهۆی گوشار و ناڕازیبوونی ئەمریکا، پەشیمان بووەتەوە و پێویستە بەدوای جێگرەوەی دیکەدا بگەڕێت.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، عێراق ساڵانە پێویستی بە سێ ملیار پێ سێجا غاز هەیە بۆ پڕکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی، کێڵگەی غازی کۆرمۆریش باشترین کێڵگەی گازی سروشتییە لە تەواوی عێراق.
PM:05:30:19/09/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت