سودانی، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی كاركردن به واژۆی ئه‌لیكترۆنی ده‌ربڕی
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی كاركردن به واژۆی ئه‌لیكترۆنی بۆ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و هاووڵاتیان ده‌ربڕی.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی كاركردن به واژۆی ئه‌لیكترۆنی بۆ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و هاووڵاتیان، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای واژۆی ئه‌لیكترۆنی و مامه‌ڵه‌ی ئه‌لیكترۆنی ژماره (78)ی ساڵی 2012 و ڕێنماییهكانیهتی كه له ساڵی 2025 ده‌رچووه، و له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان یه‌كه‌مین دوو واژۆی ئه‌لیكترۆنی فه‌رمییان ئه‌نجامدا.
سودانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م رێوشوێنه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ جێبه‌جێكردنی یه‌كێك له گرنگترین به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت كه له كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا هاتووه بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی و ئۆتۆماتیكیكردن و ساده‌كردنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كان و كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان هه‌یه و گه‌نده‌ڵی كارگێڕی و دارایی و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی په‌یوه‌ستن به مامه‌ڵه‌ی كاغه‌زییه‌وه، كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه "ئه‌م رێوشوێنه به فه‌رمی له ئاستی جیهانیدا دانپێدانراوه، متمانه‌ی هاووڵاتیان به ڕێكار و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌رز ده‌كاته‌وه له په‌سه‌ندكردنی ئه‌م جۆره مامه‌ڵه دیجیتاڵی و حكومییه، كه هه‌موو مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌گرێته‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوكات ستایشی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی كرد، كه پێداویستییه‌كانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دابینكردووه له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری داتا و راهێنانی كارمه‌ندانی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردن.
باسی له‌وه‌شكرد كه حكومه‌ت له بواری گۆڕینی دیجیتاڵی به چه‌ند ئاراسته‌یه‌كدا كارده‌كات، له‌وانه دامه‌زراندنی پێكهاته‌ی كارگێڕی و ناوه‌ندی تایبه‌تمه‌ند، راكێشانی كارمه‌ندانی شاره‌زا و په‌سه‌ندكردنی ئامرازه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كاندا، تا ده‌گاته ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان به نوێترین شێوازه‌كان به‌جۆرێك كه ئامانجه‌كانی حكومه‌ت بۆ چاكسازی ئیداری به‌دیبێنێت.
PM:06:42:18/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت