کۆمیسیۆن: زیاتر لە 21 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە


وێستگەنیوز_

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کۆی گشتیی ئەو دەنگدەرانەی کارتی بایۆمەترییان پێدراوە، 21 ملیۆن هاوڵاتیی تێپەڕاندووە و سەرجەمیان مافی دەنگدانیان هەیە.

نیبراس ئەبو سودە، جێگری وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتیی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە و کارتی بایۆمەترییان هەیە، گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس.

بە وتەی ناوبراو، ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی تاوەکو ئێستا 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 هاوڵاتییە، هاوکات ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت، ملیۆنێک و 313 هەزار و 980 کەسە و ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارە، 20 هەزار و 538 کەسە.

بڕیارە رۆژی 11ـی 11ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.


PM:03:06:18/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت