بە فەرمانی سوودانی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە


وێستگەنیوز_

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی مشعان موحی خەزرەجی، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی لە پۆستەکەی.

ئەم بڕیارە بە پشتبەستن بە نووسراوێکی "کۆڕبەندی فیقهی عیراقی" دەرچووە، کە لەلایەن خۆیەوە سێ ناوی جێگرەوەی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە پێشنیاز کردبوو.

هەروەها، سەرۆک وەزیران، عامر شاکر جەنابیی راسپارد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی بە وەکالەت بۆ ماوەی شەش مانگ.

لە نوسراوەکەدا محەممەد شیاع سوودانی دیوانەکە ئاگاداردەکاتەوە کە پێویستە خۆی لە هەر وتارێکی توندڕەوانە و نزیکبوونەوە لە سیاسەت بپارێزێت و کاربکات بۆ پتەوکردنی گیانی برایەتی.


PM:01:53:18/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت