ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز_

بڕیارە کەمێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

بڕیارە ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی داهاتی نانەوتی کوردستان کۆببێتەوە کە دوێنێ بەهۆی بۆچوونی جیاوازی دوو دادوەر و ئامادەنەبوونی شەشی دیکە، ئەمە سەرباری مۆڵەتی دوو دادوەری ئەنجومەنەکە لەکۆی 23 دادوەر و ڕاوێژکار؛ هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نەدرا و کۆبوونەوەکە دواخرا.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەک، "13 دادوەری ئەنجوومەنی دەوڵەت لەگەڵ بۆچوونەکانی هەرێمی کوردستانن بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی داهاتی نانەوتی، پێیان وایە بۆچوونەکانی هەرێمی کوردستان دەستووری و یاسایین بەپێی ماددەکانی 12 و 29  لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی و ماددەی 21 لە یاسای بوودجە."

هاوکات سەبارەت بەو دوو دادوەرەی بۆچوونی جیاوازیان هەبوو، ئەگەر دژی یەکلاکردنەوەی پرسەکە بۆچوونیان نەگۆڕن، ئەوە دواتر بابەتەکە دەخرێتە دەنگدان و بەزۆرینەی دەنگ یەکلایی دەکرێتەوە، ئەگەر ئەمڕۆ بۆچوونەکانی ئەنجوومەنی دەوڵەت وەکو دوێنێ بێت، بڕیاری کۆتایی لەبەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان دەبێت.


AM:11:06:18/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت