چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2025 چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا كرده‌وه كه 11ی تشرینی دووه‌می داهاتووی بۆ دیاریكراوه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجامدا و ته‌رخانكرا بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی ئێستای وڵات و ناوچه‌كه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئاماده‌بووان باسیان له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانی لوتكه‌ی به‌په‌له‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كرد كه له ده‌وحه به‌ڕێوه‌چوو، جه‌ختیشیان له‌سه‌ر "گرنگی به‌دواداچوونی حكومه‌تی عێراق بۆ ده‌ره‌نجامه‌كانی و كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنیان له كۆڕ و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كان كرده‌وه بۆ سنوورداركردنی ئه‌و پێشێلكارییه به‌رده‌وامانه‌ی كه قه‌واره‌ی زایۆنی به‌رامبه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین ئه‌نجامی ده‌دا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووش كرا، به‌شداربووان جه‌ختیان له ئه‌نجامدانی له واده‌ی ده‌ستووری خۆیدا كرده‌وه".
هاوكات داوایان كرد "كه‌شێكی گونجاو بۆ سه‌ركه‌وتنی و ده‌سته‌به‌ركردنی پاكی هه‌ڵبژاردنه‌كه بڕه‌خسێنرێت، به‌مه‌ش متمانه‌ی هاووڵاتیان و پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌هێزتر ده‌كات".
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی "نیگه‌رانی خۆی له په‌ره‌سه‌ندنی لێدوانی تائیفی له هه‌ندێك وتار و لێدواندا" ده‌ربڕی، هۆشداریدا له "كاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیداره‌كانیان له‌سه‌ر ئاشتی مه‌ده‌نی و یه‌كڕیزی نیشتمانی".
PM:11:23:15/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت