ئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و نووسراوێک ئامادە بکات.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئەیلولی 2025، ئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سودانی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دەکات لە نێوان هەرێم و بەغدا.
دوای راوێژکردن لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێم بابەتە بە نووسراوی فەرمی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، دوای ئەوەی نووسراوەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت لە کۆبوونەوەیەکدا لەسەر نووسراوەکە گفتوگۆ دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت، ئەگەر تاوەکو رۆژی سێشەممە 16ی ئەیلولی 2025، نووسراوەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت ئەوا لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە بڕیار لەسەر نووسراوەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت دەدرێت.
لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی ئەنجومەنی دەوڵەت بکرێت.
AM:09:50:14/09/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت