وەزارەتی دادی عێراق: لە مانگی ئابدا 142 نەوجەوان ئازادکراون
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 13ی ئابی 2025، وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، "لە مانگی ئابی ئەمساڵدا 142 نەوجەوان ئازادکراون".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەوانەی ئازادکراون بریتیبوون لە 103 نەوجەوان کە ئازادکراون، 14 نەوجەوانیش کە دوای تێپەڕاندنی سزاکانیان ئازادکراون، هەروەها هەشت نەوجەوان کە بە پارێزبەندی ئازادکراون بەهۆی هەڵسوکەوتی باش و تەواوکردنی خولی چاکسازی پەسەندکراو، بە پشتبەستن بە راسپاردەکانی بەشی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و رەزامەندی دەسەڵاتی دادوەریی کارامە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "12 نەوجەوانیش ئازادکراون بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی، جگە لە پێنج نەوجەوانان دیكە، كە بە بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوە ئازاد كراون".
وەزارەتەکە دووپاتی دەکاتەوە، بەشی چاکسازیی نەوجەوانان بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی بە شێوەیەكی پیشەیی و بەرپرسیارانە، لە رێگەی چاودێریکردنی وردی فایلەکانی زیندانییەکان و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی رێکارە یاسایی و مرۆییەکان لە میکانیزمی ئازادکردندا.
PM:06:33:13/09/2025
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت