سودانی: ناتوانین به‌دیهێنانی خواسته‌كانی عێراقییه‌كان دوابخه‌ین
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی ئه‌یلولی 2025 محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه پشتیوانی حكومه‌ت بۆ كه‌رتی تایبه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت، پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق كرد به‌بۆنه‌ی واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌یی دارایی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌شڵێت: "له دوو ساڵی رابردوودا قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان گه‌یشتووه‌ته (100) ملیار دۆلار".
سودانی له وتارێكدا له رێوڕه‌سمه‌دا وتی: "حكومه‌ت پاكێجێكی یاسایی ئاماده‌كردووه بۆ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی كردوون و ئێستا چاوه‌ڕێین له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت".
وتیشی: "له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان گه‌یشتووه‌ته 100 ملیار دۆلار".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "حكومه‌ت باوه‌ڕی به گرنگی داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری ئابووری عێراق هه‌یه و پێویستییه‌كی به‌په‌له‌یه".
سودانی باسی له‌وه‌شكرد كه ئاماده‌كارییان كردووه بۆ پێشخستنی ئابووری عێراق له قۆناغی داهاتوودا و "ناتوانین به‌دیهێنانی خواسته‌كانی عێراقییه‌كان دوابخه‌ین".
راشیگه‌یاند كه "كه‌رتی تایبه‌ت هاوبه‌شێكی پاڵپشته له داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری ئابوری عێراق و له زۆر بواردا ئاماده‌یی كاریگه‌رانه‌ی نیشانداوه و رێوشوێنه‌كانی حكومه‌تیش بۆ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت بووه‌ته هۆی راكێشانی زۆرێك له كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان"
AM:11:09:13/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت