مالیكی: دواخستنی هه‌ڵبژاردن به مانای داڕمانی دیموكراسی و پڕۆسه‌ی سیاسی دێت
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "دواخستنی هه‌ڵبژاردن به مانای داڕمانی دیموكراسی و پڕۆسه‌ی سیاسی دێت، ده‌شڵێت: "بۆیه ھه‌ڵبژاردنه‌كان دوا نه‌خراوه و دواناخرێت، و له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت".
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له وتارێكیدا له كۆنفرانسی فه‌رمانبه‌رانی لێهاتوو و نوخبه‌ی عێراقی، كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانییه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، داوای كرد ئاماده‌كاری بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن و راگرتنی ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه بانگه‌شه بۆ دواخستن یان ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
مالیك وتی: "قسه‌كردن بۆ فه‌رمانبه‌ران كه كوڕ و برای ئێمه‌ن و وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، واته قسه‌كردن له‌سه‌ر نیگه‌رانییه‌كانی هاووڵاتیان".
وتیشی: "پشت به‌ئێوه ده‌به‌ستین بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و چاكسازی له دامه‌زراوه‌كانیدا، دڵنیام هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌ندازیاران، په‌روه‌رده‌كاران، پارێزه‌ران، پزیشكان هێمای ده‌ستپاكی و دڵسۆزین. دروست نییه تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و ناپاكییان ئاراسته بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ده‌بێت هه‌ڵمه‌تی دژه گه‌نده‌ڵی خۆی له گشتاندنه‌كان به‌دوور بگرێت، چونكه فه‌رمانبه‌ر هێمای كاری نیشتمانییه، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كه‌ی نیشانده‌رێكی گرنگه بۆ چاكسازی له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و زیادكردنی توانایان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان".
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "هه‌وڵی به‌رده‌واممان داوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری و خستنه‌كاری هێزی كار و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیانی هه‌موو هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌تی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "هه‌ڵبژاردن وێستگه‌یه‌ك نییه بۆ په‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئیفلیجكردنی پێشكه‌وتنه‌كانی، به‌شداریكردنتان له هه‌ڵبژاردن گرنگه، هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتییه‌كی گرنگترتان هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌مانه‌ته‌كه".
مالیكی راشیگه‌یاند كه "ئێمه ڕێز له یاساكان ده‌گرین و بێده‌نگ نابین له به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانیان، به‌ڵام زۆرجار گوێمان له سه‌رپێچی و سه‌رپێچیه‌كان ده‌بێت له‌م وه‌زاره‌ته یان ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا".
PM:07:20:05/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت