قاسم ئەعرەجی: ئەمریکا بڕیاری لەسەر کشاندنەوەی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی نەداوە
وێستگەنیوز_
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت، "لەسەر داوای ئێمە پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوەکو دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان کشێندراوەتەوە".
قاسم ئەعرەجی لە چاوپێكەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای عێراقی رایگەیاند، وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، پێشنیازێکیان بۆ دواخستنی دەنگدان بە پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی تاوەکو هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی دێت، پێشکەشکردووە، بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى ئاشکرا بکات.
دووپاتیشی کردووەتەوە، رێگە نادەن بە هیچ کەس و لایەنێک، بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی حەشد بخەنەڕوو، چونکە حەشدی شەعبی بەشێکی سەرەکییە لە دامەزراوەی ئاسایشی عێراقی و قوربانیی زۆری داوە و بە هیچ جۆرێک ئەمریکا بڕیاری لەسەر کشاندنەوەی پرۆژەیاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دابێت.
ئاشکراشی کردووە کە، پرۆژەیاساکە تێبینی لەسەرە و پێویستی بە جۆرێک لە پشتیوانییە لە ناوخۆ و دەرەوە پێش ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
AM:11:58:03/09/2025
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت