کۆمسیۆنی عێراق: زیاتر لە 700 کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دوورخراونەتەوە
وێستگەنیوز-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 700 کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دوورخراونەتەوە.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاندووە، "پرۆسەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان 30 رۆژ پێش رۆژی دەنگدانی تایبەت ئەنجام دەدرێت کە 9ی تشرینی دووەمی 2025 دیاریكراوە بۆ بەڕێوەچوونی، پێشبینیش دەکرێت پەسەندکردنی کاندیدەکان لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا بە فەرمی رابگەیەنرێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "کۆمسیۆن تیروپشکێک ئەنجام دەدات بۆ هەڵبژاردنی كارمەندانی سەرپەرشتی پرۆسەی دەنگدان لە نێوان 800 هەزار داواکار، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئیدارەی هەڵبژاردن، کە لە نێوان 250 بۆ 260 هەزار فەرمانبەردایە، سەرجەم ئەو كارمەندانەشی ناویان دەردەچێت، مەشقی تەواویان پێدەكرێت".
بەپێی ئەو وادەیە بێت کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکردووە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت.
AM:11:43:02/09/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت