به‌رپرسی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق: داهاتمان سه‌دا 150 زیادیكردووه
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه به‌راورد به ساڵانی رابردوو به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 150 داهاتی ده‌سته‌كه‌یان زیادی كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عومه‌ر ئه‌لوائیلی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق به ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراق "واع"ی رایگه‌یاند كه "چه‌ندین رێكارمان گرتووه‌ته‌به‌ر كه كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاویان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته گرنگه‌كان هه‌بووه.
عومه‌ر ئه‌لوائیلی وتی: "له ساڵی 2025دا داهاته‌كانی ده‌سته گه‌یشته یه‌ك ترلیۆن و 500 ملیار دیناری عێراقی".
وتیشی: "ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه به‌راورد به ساڵانی رابردوو داهاتی ده‌سته به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 150 زیادی كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م ڕێكارانه به‌رده‌وامن بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتی عێراقی و ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستنی به‌كاربه‌ران".
ئه‌لوائیلی راشیگه‌یاند كه "به‌پێی راپۆرته‌كانی حكومه‌ت، ده‌روازه سنوورییه‌كان، بوونه‌ته به‌شی گرنگ و سه‌ركه‌وتوو له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت كه به وردی داڕێژراون و ده‌ستكه‌وتی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه".
PM:10:42:31/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت