ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 34 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراوە
وێستگەنیوز_
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئامارەکانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025ـی لەسەر ئاستی 15 پارێزگای عێراق بڵاوکردەوە، و دەڵێت: تەنها لەماوەی شەش مانگدا بە هۆکاری جیاواز، زیاتر لە 34 هەزار خێزان هەڵوەشاوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئابی 2025، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی لەبارەی جیابوونەوە و هەڵوەشانەوەی خێزانی خستەڕوو.
بەگوێرەی ئامارەکە، تەنها لە ئەمساڵدا زیاتر لە 34 هەزار خێزان لەسەر ئاستی 15 پارێزگای عێراق جیابوونەتەوە، زۆرترین جیابوونەوەش لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا بە رێژەی %19.2 تۆمارکراون.
هەروەها "171 هەزار و 845 کەس" هاوسەرگیریان کردووە، بەرزترین ئاستی هاوسەرگیری لە مانگی شوبات تۆمار کراون، کە بەڕێژەی %18.3 بووە و کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری لە مانگی ئازاردا بەڕێژەی 13.4٪ تۆمارکراون.
لە شاری موسەننا کەمترین حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراوە، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025 تەنیا 2.5% حاڵەتی هاوسەرگیری هەبووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لەنیوەی یەکەمی ساڵی 2024، 36 هەزار981 کەس لە پارێزگاکانی عێراق جیابوونەتەوە، 74%ـی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە، هەروەها 157 هەزار و 872 کەس هاوسەرگیریان کردووە.
PM:01:05:18/08/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت