راگەیەندراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبارەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و عەین ئەسەد


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی دوێنێ یەكشەممە، 17ـی ئابی 2025، حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاشکرای کرد، مانگی داهاتوو ئەرکی هاوپەیمانان لە بەغدا و عەین ئەسەد کۆتایی دێت، ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، "ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دەگۆڕدرێت و جەختی کردووەتەوە، لە رووبەڕووبوونەوەی داعش بەردەوام دەبن".

ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئابی 2025، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق، بڵاوکردەوە. 

لە راگەیەنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکادا هاتووە، "ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراقدا بۆ هاوبەشییەکی ئەمنیی دوولایەنە دوولایەنەی زیاتر تەقلیدی دەگۆڕدرێت."

دووپاتیشی دەکاتەوە کە "ئەمە کۆتایی کاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نییە بۆ شکستپێهێنانی داعش، بەڵکو هەوڵە مەدەنییەکانی بە سەرکردایەتییەکی مەدەنی لەسەر ئاستی جیهان بەردەوام دەبێت."

سەبارەت بە شێوازی کارەکانیان، باڵیۆزخانەکە دەڵێت: وردەکارییەکانی پەیوەست بە پلان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان، رەوانەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەکرێن.


AM:11:01:18/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو