سەرکردەیەکی رەوتی حیکمە: چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و پرسی مووچە تاوتوێ دەکرێت
وێستگەنیوز_
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی 8ـی 2025، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە و باسی مووچە دەکرێت.
ئەحمەد عیساوی، سەرکردە لە رەوتی حیکمە بە میدیای عێراقی راگەیاندووە، "نابێت گرفتەکانی هەولێر و بەغدا ببنە هۆی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
لە کۆتایی مانگی 8 نزیک دەبینەوە، بەڵام هێشتا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی 6 و 7ـی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.
کێشەی رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، دوو کێشەی سەرەکین لەبەردەم ناردنی مووچەدا و هێشتا نەتوانراوە ئەم بەستەڵەکە بتوێندرێتەوە و پرسی مووچە و مووچەخۆران لە گرفتەکانی دیکە جیابکرێتەوە.
AM:09:37:18/08/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت