گه‌وره‌ترین گۆڕی به كۆمه‌ڵی قوربانییانی ده‌ستی داعش هه‌ڵده‌درێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروبار و پاراستنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له عێراق ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی خه‌سفه‌ی راگه‌یاند، كه روفاتی ژماره‌یه‌كی زۆر له عێراقییه‌كانی تێدایه كه له سه‌رده‌می كۆنترۆڵكردنی شاری نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ساڵانی 2014 بۆ 2017 داعش كوژراون.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌رۆكی تیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له عێراق، به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه له 10ی ئابی ئه‌م ساڵه‌وه ده‌ستی پێكردووه".
وتیشی: "تا ئێستا ژماره‌ی ته‌واوی قوربانییانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام پێشتر به‌رپرسانی بواره‌كه، مه‌زه‌نده‌یان كردووه كه له نێوان چوار تا 15 هه‌زار قوربانی بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له نێو گۆڕه‌كه‌دا ته‌رمی هاووڵاتییانی هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان هه‌ن، هه‌روه‌ك له نێویاندا كارمه‌ندانی سوپا و دانیشتوانی مووسڵ هه‌ن، كه سه‌رجه‌میان له لایه‌ن داعشه‌وه شه‌هیدكراون".
سه‌رۆكی تیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان راشیگه‌یاند كه "ئێستا قورسه بتوانرێت، ته‌واوی ئێسك و پرووسكی رووفاته‌كان كۆبكرێنه‌وه، چونكه زۆرینه‌یان به‌هۆی ئاوی گۆگردی ژێر خاكه‌وه له‌نێو چوون، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌ركی پسپۆرانی پزیشكی دادوه‌ریش له وه‌رگرتنی نموونه‌ی دی ئێن ئه‌ی، بۆ ناسینه‌وه‌ی قوربانییه‌كان ئاڵۆزتر بێت".
خه‌سفه، چاڵێكی جیۆلۆجی قووڵه و قووڵییه‌كه‌ی ده‌گاته 150 مه‌تر و تیره‌كه‌شی 110 مه‌تر ده‌بێت، ده‌كه‌وێته نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تر له باشووری موسڵ، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ی كه داعش به كاری ده‌هێنا بۆ شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كان له كاتی كۆنترۆڵكردنی مووسڵ، له نێوان حوزه‌یرانی 2014 و ته‌مموزی 2017.
PM:11:30:17/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت