کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: 23 کاندیدی دیکە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخرانەوە
وێستگەنیوز_
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت، ئەمڕۆش یەکشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، 290 کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی نەبوونی مەرجەکانەوە دوورخرانەوە. یەکێک لەو کاندیدانە؛ سیروان محەممەد خدر یونس رۆژبیانییە، ناسراو بە سیروان رۆژبیانی، کە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە سنووری پارێزگای نەینەوا و ئێستا جێگری یەکەمی پارێزگارە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 23 کاندیدی دیکە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران دوورخرانەوە.
بە وتەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هەتا ئێستا 290 کاندید بۆ هەڵبژاردنەکان دوورخراونەتەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: هۆکاری دوورخستنەوەی ئەو کاندیدانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە مەرجەکانی کاندیدبوونیان تێدا نییە، بەتایبەتی مەرجی ''رەوشتباشی و ناوبانگی باش'' و هەروەها هەبوونی پێشینەی تاوانکاری لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا.
بڕیارەکە پشتئەستوورە بە یاسای هەموارکراوی هەڵبژاردن ژمارە 12ـی ساڵی 2018، بەدیاریکراوی بڕگەی سێی مادەی 7، کە مەرجی داناوە بەربژێر دەبێت ''خاوەنی رەوشت و ناوبانگی باش بێت و سزای کۆتایی لەسەر تاوانێکی گەورە یان کەتنێکی شەرەفشکێن نەدرابێت، لەوانەش دۆسیەکانی گەندەڵیی کارگێڕی و دارایی، تەنانەت ئەگەر لێبووردنی گشتیش گرتبێتییەوە.''
کۆمیسیۆن رایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری تاوانکاریی وەزارەتی ناوخۆوە زانیارییان پێگەیشتووە کە ژمارەیەک بەربژێر پێشینەی تاوانکارییان هەیە، لیژنەیەکی تایبەتیان بە فەرمانی وەزاریی ژمارە (79)ی ساڵی 2025 بۆ وردبینی لە مەرجەکانی بەربژێران پێکهێناوە. دواتر لەسەر بنەمای راپۆرتی لیژنەکە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو کاندیدانە دەرکردووە.
ئاشکراشی کرد، تەواوی ئەو کاندیدانەی دوورخراونەتەوە مافی ئەوەیان هەیە لە ماوەی سێ رۆژدا لەدوای دەرچوونی بڕیارەکە، لە بەردەم دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن تانەی لێبدەن. دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن 10 رۆژی لەبەردەستە بۆ یەکلاییکردنەوەی تانەکان و بڕیارەکانیشی کۆتایی دەبن و دەبێت هەموو لایەک جێبەجێی بکەن.
لیستی ئەو 23 کاندیدەی ئەمڕۆ دوورخرانەوە:
سەعد عەلی حەسەن فەرحان بەیاتی - هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی - بازنەی بەغدا
وەداد حاتەم محەممەد محنە - هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی - بازنەی قادسیە
کەریم خەساف ستار رەداد خەفاجی - هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی - بازنەی نەجەف
جەمال ناسر دەلی ئەحمەد کەربوولی - هاوپەیمانیی حەسمی نیشتمانی - بازنەی ئەنبار
زەینەب ناسر عەبدولحسێن عەلی زریجاوی - بزووتنەوەی سۆمەریون - بازنەی زیقار
عەمار عەلی محەممەد باقر موبارەک - هاوپەیمانیی بەدیل - بازنەی بەغدا
لەیس شاکر ئەحمەد سوڵتان جبووری - هاوپەیمانیی حەسمی نیشتمانی - بازنەی نەینەوا
جەواد کازم جراد سەتم خەزرەجی - هاوپەیمانیی ئیعمار و تەنمیە - بازنەی سەڵاحەدین
سەعد مسلەت ئەحمەد خەلەف لوهەیبی - حیزبی جەماهیری نیشتمانی - بازنەی سەڵاحەدین
سائر نیسان سەرەحان هلال - هاوپەیمانیی سیادە - تشریع - بازنەی بەغدا
سەجاد عودە ردام مرعی - بزووتنەوەی روادی نیشتمانی - بازنەی بەغدا
نوورەدین یونس حسێن عومەر قەیلان - حیزبی تەقەدوم - بازنەی نەینەوا
فەیسەڵ حەسان سکر سەلمان نایلی - هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا - بازنەی قادسیە
عەلی محەممەد تەقی ساحب تەقی - رێکخراوی بەدر - بازنەی بەغدا
سادق مەریح عوبێد سجیل روبیعی - هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا - بازنەی بەغدا
محەممەد عەبدولمەجید ئەحمەد خزەیر عەبدوڵڵا - هێزی نیشتمانی - بازنەی نەینەوا
بەشار محەممەد منیر ئەحمەد محەممەد رەحۆ - نەینەوا بۆ خەڵکەکەی - بازنەی نەینەوا
سەعاد زیاد جیاد عذاب عامری - ئۆپۆزسیۆنی عێراق - بازنەی بەغدا
مورتەزا نەسیف جاسم محەممەد بەلداوی - هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا - بازنەی بەغدا
سەری عەلی عەبدوڵڵا ساڵح شاهر - نەینەوای یەکەم - بازنەی نەینەوا
سیروان محەممەد خدر یونس رۆژبەیانی - پارتی دیموکراتی کوردستان - بازنەی نەینەوا
جەواد کازم عیدان عید بەیاتی - هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا - بازنەی قادسیە
رائد ئیبراهیم حەمەد سەلیم جبووری - هاوپەیمانیی تەفەوق - بازنەی سەڵاحەدین
PM:06:27:17/08/2025
ئهم بابهته 720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت