دادگاى فیدراڵیى عێراق سکاڵایەکى لەبارەى نرخى کارەبا لە پرۆژەى رووناکى رەتکردەوە
وێستگەنیوز_
دادگاى فیدراڵیى عێراق، سکاڵایەکى لەبارەى "گرانيى نرخى کارەبا"لە پرۆژەى رووناکى رەتکردەوە.
عومەر گوڵپى کە سکاڵاکەى تۆمارکردووە و لەدادبینییەکەدا ئامادەبووە و دەڵێت:"لە دانیشتنەکەدا بەڵگەى پێویستى بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى گرانکردنى نرخى کارەبا خستەڕوو، بەڵام دادگای فیدراڵیى عێراق بە پاساوی نەبوونی تایبەتمەندی و پسپۆڕی سکاڵاکەى رەتکردەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر هەمان بابەت لە دادگاى لێکۆڵینەوەى سلێمانى سکاڵاى تۆمارکردووە، بەڵام سکاڵاکە گواستراوەتەوە بۆ هەولێر و تاوەکو ئێستا وەزارەتى کارەبا وەڵامى دادگاى نەداوەتەوە.
عومەر گوڵپى، لە سکاڵاکەیدا داواى کردبوو، بڕیاری ژمارە (280) کە لە رۆژى 14ـى ئایارى 2025 دەرچووە بە نادەستووری بناسێنێت و حکومەتى هەرێمى کوردستان بە دابینکردنی کارەبا بۆ هاونیشتمانییان بەگوێرەى ئەو نرخانەی لە رێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی 2021دا ئاماژەی پێکراوە، پابەند بێت.
رۆژى 14ـى ئایارى 2025، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان نرخى یەکەى کارەباى لە پرۆژەى رووناکى پەسەند کرد، کە نرخى هەر کیلۆواتێک لە 72 دینارەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 350 دینار دەبێت.
PM:03:51:17/08/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت