پارێزگاری بانکی ناوەندی: لە 80%ی دراوی عێراق لە ماڵەكاندا هەڵگیراون


وێستگەنیوز-

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، پلانی چاكسازی بانكی 2025، هەنگاوێكی ستراتیژییە بۆ پتەوكردنی متمانە بە سیستمی بانكی عێراق، ئاماژە بەوەشدەکات، لە 80%ی دراوی عێراق لە ماڵەكاندا هەڵگیراون.


عەلی عەلاق, پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لەمیانەی لێدوانێكیدا بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، "پلانی چاكسازی بانكی 2025، هەنگاوێكی ستراتیژییە بۆ پتەوكردنی متمانە بە سیستمی بانكی عێراق و چارەسەركردنی گرفتەكان".

ئاشکراشیکردووە، "بەهۆی لاوازیی متمانەی هاوڵاتییان بە سیستمی بانكی، لە 80%ی دراوی عێراق لە ماڵەكاندا لە دەرەوەی بانکەکان هەڵگیراون".

ئەوەشی خستووەتەرووو، "ئامانجی ئەو پلانەی بۆ چاكسازی داڕێژراوە نوێكردنەوەی بانكەكانە لەسەر بنەمای پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و راكێشانی كۆمپانیا جیهانییەكان".

ڕوونیشیكردووەتەوە، "تەنها لە 10%ی بانكەكان تێبینییان لەسەر پلانەكەی بانكی ناوەندی هەبووە".


PM:12:03:12/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت