پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستیپێکردەوە


وێستگەنیوز-

حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە و عەلاوە و جیاوازییەکان و هەژمارکردنی بڕوانامە.


بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق بێت کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئابی 2025، دەرچووە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەرکردووە، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە و عەلاوە و جیاوازییەکان و هەژمارکردنی بڕوانامە.

وەک لە نووسراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، "رێنماییەکان هەموو فەرمانبەران و گرێبەستەکانی سەرجەم وەزارەتەکان دەگرێتەوە".


PM:11:10:07/08/2025




ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو