دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوه‌شایه‌وه
وێستگه نیوز –
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاساییه‌وه دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه...
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی ئابی 2025 په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ده‌ستپێكرد.
دواتر د. بڕیار ڕه‌شید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌وێستگه‌نیوزی وت كه دوای كه‌متر له كاتژمێرێك "گرژی دروستبوو، بۆیه دانیشتنه‌كه ته‌واو نه‌كرا و هه‌ڵگیرا بۆ كاتێكی تر".
هاوكات كه‌ناڵی "الرابعه"ی عێراقی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی تایه‌فی له‌لایه‌ن مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه، شه‌ڕه‌بۆكس و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان دوو په‌رله‌مانتاردا روویدا.
سه‌رچاوه‌كه وتوویه‌تی: "شه‌ڕه‌كه له‌نێوان په‌رله‌مانتاران عه‌لا حه‌یده‌ری په‌رله‌مانتاری شاری به‌سره و ره‌عد ئه‌لدهلكی په‌رله‌مانتاری شاری دیاله روویداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه دوای ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی توند له نێوان عه‌لا حه‌یده‌ری و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی له‌سه‌ر وتنی ده‌سته‌واژه‌ی تائیفی ده‌ستی پێكردووه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه "په‌رله‌مانتارانی سوننه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ هه‌مواری یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و په‌یوه‌ندییان به مه‌شهه‌دانیه‌وه كردووه كه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی په‌رله‌مانتارانی شیعه به‌رامبه‌ر به ڕێككه‌وتنی وه‌به‌رهێنانی نێوان سعودیه و عێراق، له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده نه‌بووه ".
ڕوونیشی كرده‌وه كه "پاشان مه‌شهه‌دانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه و وتوویه‌تی (ئێوه هه‌رچیتان بوێت ده‌توانن زیادی بكه‌ن، ئێمه‌ی سوننه لێره پێكهاته‌ی زۆرینه‌ین)".
PM:05:05:05/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت