سه‌رۆك كۆمار بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: دامه‌زراندن و پێدانی زه‌وی تا دوای هه‌ڵبژاردن رابگیرێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری عێراق داوا له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات ژماره‌یه‌ك رێوشوێن بگیرێته‌به‌ر بۆ گره‌نتیكردنی پاك و بێگه‌ردی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌نێوان راگرتنی دامه‌زراندن و پێدانی زه‌وی تا دوای هه‌ڵبژاردن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی ئابی 2025 عه‌بدولـله‌تیف جه‌مال ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق نامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرد و تیایدا كۆمه‌ڵێك پێشنیار خراونه‌ته‌ڕوو به ئامانجی دڵنیابوون له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان له كه‌شێكی سه‌لامه‌ت و دادپه‌روه‌رانه و رێگریكردن له ئیستغلالكردنی سامانی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن.
له نامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماردا بۆ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاتووه كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن و له‌پێناو گه‌یاندنی په‌یامی دڵنیاكردنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی، دوای رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ی 30/7/2025، پێشنیار ده‌كه‌م ئه‌م رێكارانه بگیرینه‌به‌ر (له‌وانه):
*به له‌به‌رچاوگرتنی به‌كارهێنانی كارتی دامه‌زراندن و گرێبه‌سته‌كان بۆ دانانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران له‌لایه‌ن هه‌ندێك له كاندیده‌كانه‌وه، پێشنیارده‌كه‌ین دامه‌زراندن و گرێبه‌ستی حكومی رابگیرێت تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
*به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵاوسانی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، داوا ده‌كه‌ین تا ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردن تۆماركردنی ناوی نوێ له چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیی رابگیرێت.
*هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو ده‌ریانخستووه به‌ڵێنی پێدانی زه‌وی به‌كارهێنراوه بۆ دانانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران، پێشنیاری راگرتنی دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كه‌ین له به‌غدا و پارێزگاكان تا ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردن.
*نوسراوی سوپاس و پێزانینی به‌كۆمه‌ڵ بۆ فه‌رمانبه‌ران رابگیرێت له‌سه‌رجه‌م سه‌رۆكایه‌تیی و وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه‌یه:
PM:03:23:05/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت