وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی دەدات بە مووچەخۆران


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەران مسۆگەرە، دەشڵێت، "دەنگۆی نەبوونی نەختینە ناڕاستە".


ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئابی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی راستەوخۆ، شایستەی دارایی مووچەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025 دابەش دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دواكەوتنی خەرجكردنی مووچە بەهۆی پشووی كۆتایی هەفتەی بانكە بیانییەكانەوە بووە، كە پارەی فرۆشی نەوت حەواڵە دەكەن، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق تا كۆتایی ساڵی دارایی ئەمساڵ پارێزراوەو دەنگۆی نەبوونی نەختینە راست نییە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی هاتنی مووچەی مانگی شەشن لە بەغداوە کە هیچ وادەیەک بۆ ناردنی دیارینەکراوە.


PM:04:09:04/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت