بۆ گەنمی ئەمساڵ بڕی 500 ملیار دینار بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت


وێستگەنیوز-

وەزارەتی بارزگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ گەنمی ئەمساڵ بڕی 500 ملیار دینار بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئابی 2025، ئەسیر غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، "ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی 500 ملیار دینار بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکان بەسەر جوتیاراندا بۆ ئەو بڕە گەنمەی کە لە وەرزی کشتوکاڵی ساڵی 2025دا لە سایلۆکان رادەستکراون".

وەزیری بارزگانیی عێراق جەختی لەوەشکردەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکومەتدا دێت بۆ بەهێزکردن و هاندانی جوتیاران بۆ بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنان.


PM:02:44:04/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت