نه‌بیل مه‌رسومی: له ئه‌یلولدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل زیادده‌كات
وێستگه‌نیوز-
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای بواری ئابووری رایگه‌یاند كه : له ئه‌یلولدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل زیادده‌كات و ده‌گاته 4.2 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای بواری ئابووری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌س بڕیاریدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی ئه‌ندامه‌كانی به بڕی 547 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا زیاد بكات، ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نوێی عێراق ده‌بێت به 4.2 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا كه له مانگی ئه‌یلولی داهاتووه‌وه ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مه‌ش به به‌راورد به به‌رهه‌می ئێستای مانگی ئاب، 50 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا زیادیكردووه".
هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌س رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی وڵاتانی تریش زیاد ده‌كات وه‌ك له خشته‌كه‌ی خواره‌وه‌دا روونكراوه‌ته‌وه...
PM:07:34:03/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت