ئه‌حمه‌د فه‌تلاوی: زۆربه‌ی ده‌روازه سنوورییه نایاساییه‌كان ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌حمه‌د عه‌بدولزه‌هره فه‌تلاوی رێكخه‌ری گشتی كاروباری پارێزگاكانی عێراق رایگه‌یاند كه زۆربه‌ی ده‌روازه سنوورییه نایاساییه‌كان ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانه‌وه و نه‌بوونی چاودێری له‌سه‌ریان كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی عه‌هد، ئه‌حمه‌د عه‌بدولزه‌هره فه‌تلاوی رێكخه‌ری گشتی كاروباری پارێزگاكانی عێراق وتی: "زۆربه‌ی ده‌روازه سنوورییه نایاساییه‌كان ده‌كه‌ونه سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌م پرسه‌ش ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی گفتووگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كاری ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكان په‌یوه‌سته به‌و پارێزگایانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی هه‌رێمدا رێكنه‌خراون، ئه‌وه‌ش وایكردووه توانای چاودێریكردنی ئه‌و ده‌روازانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ناو هه‌رێمی كوردستان، سنووردار بێت".
ئه‌حمه‌د فه‌تلاوی راشیگه‌یاند كه "نه‌بوونی چاودێری له‌سه‌ر ئه‌و ده‌روازانه، كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی سنوره‌كانی عێراق".
AM:09:59:01/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت