مالیكی هۆشداری ده‌دات له "درۆ"ی پێش هه‌ڵبژاردن
وێستگه‌نیوز-
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له تۆمارێكی ده‌نگیدا دڵنیایی ده‌دات ده‌رباره‌ی دۆخی ته‌ندروستی، هۆشداریش ده‌دات له "درۆ"ی پێش هه‌ڵبژاردن.
میدیا عێراقییه‌كان تۆمارێكی ده‌نگی نوری مالیكی-یان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا باس له‌وه ده‌كات كه "هه‌ندێك لایه‌ن پێشوه‌خته ده‌ستیان كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ و درۆ، به ئامانجی دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر راى گشتی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان".
له تۆماره‌كه‌دا مالیكی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه باری ته‌ندروستی باشه و هه‌موو ئه‌و زانیارییه ناڕاستانه‌ی له‌و باره‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، ناڕاستن.
راشیگه‌یاند كه ئه‌و په‌یجانه‌ی ئه‌و جۆره ده‌نگۆیانه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه گوماناوین و پاڵنه‌رێكی زانراویان هه‌یه، داواشی له هاوڵاتیان كرد نه‌كه‌ونه داوی درۆیه‌كه‌وه كه سه‌قامگیری سیاسی به ئامانج ده‌گرێت.
AM:09:31:01/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت