سودانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی لەبارەی دەستبەسەراگرتنی زەویی کشتوکاڵی لە دەوروبەری بەغدا پێكهێنا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی لەبارەی دەستبەسەراگرتنی زەویی کشتوکاڵی لە دەوروبەری بەغدا پێكهێنا، نووسینگه‌كه‌شی ده‌ڵێت: "به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی پێشووی فه‌رمانگه‌كه‌ی كشتوكاڵ داوای یارمه‌تی له چه‌كداران كردبوو".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی كشتوكاڵی له به‌ری كه‌رخ "داوای یارمه‌تی له چه‌كداران كردبوو" هه‌ربۆیه ئه‌و چه‌كدارانه به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێ له فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ له به‌ری كه‌رخی باشووری به‌غدا و له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كارگێڕیدا، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر فه‌رمانگه‌كه، دواتر هێزه ئه‌منیه‌كان رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندیان بریندار بوون. به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی داوای یارمه‌تی له چه‌كداره‌كان كردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی سودانی ئاماژه به‌وه‌دراوه كه بۆ به‌دواداچوونی هه‌موو كاردانه‌وه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی كشتوكاڵی له به‌ری كه‌رخ، و دوای ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی پێشوو و سه‌لماندنی ئه‌نجامدانی پێشێلكاری و گه‌نده‌ڵی، و له به‌ر ڕۆشنایی چه‌ندین سكاڵا، سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وباره‌وه كرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه لیژنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی، و ئه‌ندامێتی دوو نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی و نوسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه.
راشگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌ركی لیژنه‌كه وردبینی و پێداچوونه‌وه‌یه به‌و سكاڵا و سته‌مه‌ی كه جووتیاران له ناوچه‌ی دۆره و ده‌ورووبه‌ری پارێزگای به‌غدا ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه و دواتر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌رزده‌كه‌نه‌وه بۆ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی نایاسایی یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی جوتیاران به ناڕه‌وا.
PM:12:22:29/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت