له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێی به‌غدا به‌رپرسێكی پێشوو ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر روبهڕوبونهوهكهی دوێنێی ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غدا، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی كشتوكاڵی كه‌رخ ده‌ستگیركرا، چونكه هۆكاری راسته‌وخۆی شه‌ڕه‌كه بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی كشتوكاڵی به‌ری كه‌رخ ده‌ستگیركرا، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه راسته‌وخۆ تێوه‌گلاوه له‌وه‌ی هۆكاری رووداوه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ربه‌یانی دوێنێی ناو بینای فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی به‌ری كه‌رخ.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌م تۆمه‌تباره ده‌گیرێته‌به‌ر و راده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببرێته به‌رده‌م دادگای په‌یوه‌ندیدار".
وه‌زاره‌تی ناوخۆ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چاوپۆشی له هیچ هه‌وڵێك بۆ كردنه ئامانجی ئاسایش یان لێدان له شكۆی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ناكه‌ن".
به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێ له فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ له به‌ری كه‌رخی باشووری به‌غدا و له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كارگێڕیدا، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر فه‌رمانگه‌كه، دواتر هێزه ئه‌منیه‌كان رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندیان بریندار بوون.
دواتر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به دوو لیوای حه‌شدی شه‌عبی له باشووری به‌غدا هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌وهۆیه‌وه 14 چه‌كداریان ده‌ستگیركران.
PM:11:07:28/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت