حه‌شدی شه‌عبی: چاوپۆشی له‌وانه ناكه‌ین كه فه‌رمانه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی ته‌مموزی 2025 ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی پابه‌ندبوونی ته‌واوی خۆی به رێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دووپاتكرده‌وه، ده‌شڵێت: "چاوپۆشی له‌وانه ناكه‌ین كه فه‌رمانه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن".
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت:"له چوارچێوه‌ی پاراستنی دیسپلین و پابه‌ندبوونی توند به یاسا و رێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێبورده نابین به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك كه فه‌رمانه‌كان و رێكاره ئه‌منییه كارپێكراوه‌كان پێشێل ده‌كات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه هه‌یه كه قه‌ڵغانێك بێت بۆ نیشتمان و درێژكراوه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كان بێت و له‌ژێر چه‌تری ده‌وڵه‌ت و سه‌ركردایه‌تی شه‌رعیدا كاربكات. هه‌ر كارێكی تاكه‌كه‌سی یان به‌كۆمه‌ڵ له‌م چوارچێوه‌یه لابدات، پێشێلكردنی یاسایه".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانی له شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ هێزێكی چه‌كداردا برینداربوون كه دواتر ده‌ركه‌وت سه‌ر به گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبین، كه هێرشیان كرده سه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له ناوچه‌ی دۆره له باشووری به‌غدا.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێ له فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ له به‌ری كه‌رخی باشووری به‌غدا و له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كارگێڕیدا، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر فه‌رمانگه‌كه، دواتر هێزه ئه‌منیه‌كان رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندیان بریندار بوون.
دواتر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به دوو لیوای حه‌شدی شه‌عبی له باشووری به‌غدا هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌وهۆیه‌وه 14 چه‌كداریان ده‌ستگیركران.
PM:09:48:27/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت