ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان: ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به دوو لیوای حه‌شدی شه‌عبی له باشووری به‌غدا هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌وهۆیه‌وه 14 چه‌كداریان ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 27ی ته‌مموزی 2025، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاریی رووداوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ له به‌ری كه‌رخی باشووری به‌غدا.
وه‌ك ئه‌وه‌ی میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێ له فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ له به‌ری كه‌رخی باشووری به‌غدا و له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كارگێڕیدا، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر فه‌رمانگه‌كه، دواتر هێزه ئه‌منیه‌كان رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندیان بریندار بوون.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه پێكهێنانی لیژنه‌كه بۆ زانینی ورده‌كارییه‌كانی رووداوه‌كه و چۆنێتیی جووڵه‌ی هێزه چه‌كداره‌كه‌یه به‌بێ فه‌رمان و ره‌زامه‌ندیی فه‌رمی، هه‌روه‌ها بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی حكومی و ته‌قه‌كردن له هێزه ئه‌منییه‌كان.
ئاشكراشیكردووه كه "هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه 14 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن و دوای وردبینیكردنی ناسنامه‌كانیان، ده‌ركه‌وتووه كه سه‌ر به هه‌ردوو لیوای (45 و 46)ـی حه‌شدی شه‌عبین".
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان راشیگه‌یاند كه "تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی دادگا كراون و رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
لیوای (45 و 46)ـی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به كه‌تائیبی حیزبوڵای عێراقن و له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د موحسین ئه‌لحمیداوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن.
PM:07:45:27/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت