عێراق بڕیاری قەدەغەكردنی زمانی كوردی لە زانكۆکان هەڵوەشاندەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری قەدەغەكردنی دانانی پرسیار و وەڵام بەزمانی كوردی لە زانکۆکانی کەرکوک و دیالە و نەینەوا هەڵوەشاندەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، " ئەمڕۆ شەممە 26ی تەموزی 2025، وەزیری داد لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری خویندی باڵای فیدراڵ، تاوتوێی كێشەی دوا نووسراوی وەزارەتی خوێندی باڵایان كرد كە تایبەت بوو بە ئیعتمادكردنی تەنها زمانی عەرەبی لە تاقیكردنەوەكانی زانكۆکانی كەركوك و زانكۆكانی تر و قەدەغەكردنی تەرجەمەی پرسیارەكان وڵامدانەوە بە زمانی كوردی".

ئاماژە بەوەكراوە، "وەزیری خۆێندنی باڵای عێراق بڕیاری چارەسەركردنی كێشەكەی دا و تاقیكرنەوەكان بە هەمان میكانزمی ساڵانی رابردوو بەڕێوەدەچێت".

پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، بە بڕیاری ژمارە 6496ی كە لە 16ی تەموزی 2025 دەرچووە، بەكارهێنانی زمانی كوردی بۆ وانەوتنەوە، دانان و وەڵامدانەوەی پرسیاری تاقیكردنەوەكان لە زانكۆ و پەیمانگەكانی كەركوك، نەینەواو دیالە، قەدەغەكرد و ئاماژەی بەوەكردبوو كە دەبێت وانەوتنەوە و دانانی پرسیار و وەڵام تەنها بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی و بەپێی پسپۆڕییەكان بێت، بەڵام بڕیارەکە هەڵوەشێندراویەوە.


PM:04:25:26/07/2025




ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت