نه‌بیل مه‌رسومی: ئایا هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات؟
وێستگه‌نیوز-
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ئابووری عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی پێیان وایه كوردستان نه‌وت راده‌ستی به‌غدا ده‌كات، له خه‌یاڵدا ده‌ژین، چونكه له راستیدا خاوه‌نی نه‌وته‌كه نییه و كۆمپانیاكان خاوه‌نین.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "ئایا هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات؟"، نووسیویه‌تی: "ئه‌وانه‌ی پێیان وایه كوردستان نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات، له خه‌یاڵدا ده‌ژین، چونكه له ڕاستیدا هه‌رێم خاوه‌نی ئه‌و نه‌وته نییه، به‌ڵكو كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كان له رێگه‌ی گرێبه‌ستی هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنانه‌وه بوونه‌ته خاوه‌نی".
مه‌رسومی ده‌ڵێت: "به‌پێی ئه‌م گرێبه‌ستانه كۆمپانیاكان ئاستی تێچوون و ته‌كنه‌لۆژیا و به‌رهه‌مهێنان و قازانج دیاری ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت: "ئه‌م كۆمپانیایانه به‌هره‌مه‌ندن له ڕووپۆشێكی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ش ده‌یانخاته ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق".
ئه‌و شاره‌زایه باسی له‌وه‌شكردووه كه "جگه له‌وه‌ش، راده‌ستكردنی نه‌وت واتا جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێم له‌و گه‌نجینه‌یه‌ی بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی دارایی و ده‌سه‌ڵاتێكی ئابووری گه‌وره بۆ حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی یان خه‌رجییه گشتییه‌كانی ناو بودجه".
مه‌رسومی راشیگه‌یاندووه كه "ده‌بوو هه‌رێم پابه‌ند بكرایه به لێبڕینی به‌های نه‌وتی به‌رهه‌م هێنراو له كوردستان (دوای لێبڕینی تێچوون) له پشكی هه‌رێم له بودجه".
AM:09:43:25/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 3348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت