وەزارەتی ناوخۆی عێراق: له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا پێنج هه‌زار و 472 ئالوده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان چاره‌سه‌ركراون
وێستگەنیوز-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، له ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا پێنج هه‌زار و 472 ئالوده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان چاره‌سه‌ركراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تەموزی 2025، رائید مقداد میری، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "له ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا پێنج هه‌زار و 472 ئالوده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان لە سەنتەرەکانی چاکسازی چارەسەرکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پارێزگای نه‌جه‌ف له پێشه‌نگی ژماره تۆماركراوه‌كانه‌وه بووه، به‌و پێیه‌ی 707 ئالوده له‌و پارێزگایه چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ كارایی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه دراون و ئه‌و كارمه‌نده تایبه‌تمه‌ندانه‌ی له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن".
بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رده‌وامه له پاڵپشتیكردنی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه مرۆییه، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی دانه‌بڕاوه له سیسته‌می دژه ماده هۆشبه‌ره‌كان و پایه‌یه‌كی گرنگه له دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئالوده‌بووانی چاكبووه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگەدا".
PM:07:12:24/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت