كه‌تائیبی حزبوڵا هۆشداری ده‌داته محه‌مه‌د شیاع سودانی
وێستگه‌نیوز-
كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق هۆشداری ده‌داته محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له جێبه‌جێ نه‌كردنی رێكه‌وتنه‌كه‌یان تایبه‌ت به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و راشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌دوای دوو مانگی دیكه هه‌ڵوێستی جیاوازیان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئەبو عەلی عەسكەری، وتەبێژی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق له‌په‌یامێكدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان جیاوازیمان هه‌بێت، هه‌مووان ده‌زانن برایانی ناو ره‌وتی سه‌در و سه‌رایا سه‌لام له ئێمه نزیكترینن، بۆچوونی هاوبه‌شمان پێكه‌وه هه‌یه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌باره‌ی رێككه‌وتنی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی دوژمنان ئه‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه ئه‌مریكییه‌كان ته‌نیا دوو مانگیان ماوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌جێبهێڵن و تا ئێستاش هه‌ستمان به هیچ گۆڕانكارییه‌ك نه‌كردووه له پێگه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا".
ئەبو عەلی عەسكەری ده‌ڵێت: "ده‌بێت حكومه‌ت پابه‌ند بێت به‌و خاڵانه‌ی كه له‌سه‌ری رێككه‌وتین، واته سه‌ره‌تا له ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و فڕۆكه‌خانه و عه‌ین ئه‌سه‌د دووریان بخاته‌وه و هه‌موو فڕۆكه‌كانیان له ئاسمانی عێراق بكێشێنێته‌وه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئێمه زیاد له پێویست هه‌لمان پێدان و ده‌بێت پابه‌ند بی پێیانه‌وه، ئه‌گه‌رنا بۆچوونێكی جیاوازمان ده‌بێت".
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌دا هاتووه كه "دزه‌كردنی به‌شێك له عێراقییه‌كان له ناوچه‌كانی رۆژئاواوه بۆ سوریا به بیانوی "ترس" بۆ ڕژێمی تاوانكاری جۆلانی رووده‌دات و هه‌رچه‌نده دۆسیه‌كان سنووردارن، به‌ڵام ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه چاودێری بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه دیارده‌یه‌كی باو".
وته‌بێژی كه‌تائیبی حزبوڵا راشیگه‌یاندووه كه "هه‌وڵدان بۆ بێده‌نگكردنی ئه‌وانه‌ی بۆچوونیان هه‌یه شكستده‌هێنێت، كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی سه‌پاندنیان ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه دیدگای قوڵیان نییه".
PM:10:09:23/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت