عێراق داوای كۆتاییهێنان به برسیكردنی خه‌ڵكی غه‌ززه ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی عێراق داوای كۆتاییهێنان به سیاسه‌تی برسیكردن له دژی خه‌ڵكی غه‌ززه ده‌كات و ده‌ڵێت: "دیمه‌نی منداڵانی برسی له‌به‌رده‌م بارهه‌ڵگره‌كان، گوزارشت له‌كاری نائه‌خلاقی ئیسرائیل ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "حكومه‌تی عێراق سه‌ركۆنه‌ی توندی ئه‌و گه‌مارۆ دڕندانه‌یه ده‌كات كه له‌لایه‌ن هێزه داگیركه‌ره‌كانه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌رتی غه‌ززه‌دا سه‌پێندراوه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی سیستماتیكی و نامرۆڤانه‌ی برسیكردنی هاوڵاتییه ئازارچێشتوه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینمان دێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دیمه‌نه‌كانی منداڵانی برسی كه له ریزه‌كاندا وه‌ستاون بۆ خواردن و وێنه‌ی ژنان و پیاوان كه له‌به‌رده‌م بارهه‌ڵگره كه‌مه‌كانی یارمه‌تییه‌كان كه بونه‌ته ته‌ڵه‌ی مه‌رگ كه له‌لایه‌ن هێزه داگیركه‌ره‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، گوزارشت له پراكتیزه كاره نائه‌خلاقییه قێزه‌ونه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش پێویستی به ده‌ستتێوه‌ردانی به‌په‌له‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ و ناردنی پێداویستی فریاگوزاری بۆ لێقه‌وماوان".
باسم عه‌وادی ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ وڵاتانی زلهێز و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و دامه‌زراوه‌كان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌دان له به‌هێزكردنی سه‌روه‌ری یاسا و به‌رده‌وامكردنی ئاشتی و داكۆكیكردن له ماف و كه‌رامه‌تی مرۆڤ، بۆیه حكومه‌تی عێراق داوای كۆتاییهێنان به سیاسه‌تی برسیكردن له دژی خه‌ڵكی غه‌ززه ده‌كات".
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات "فشار بخه‌نه سه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی قه‌واره‌ی زایۆنی تا رێگه به ناردنه‌ناوه‌وه‌ی ماده خۆراكییه‌كان بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه بده‌ن.
PM:06:33:23/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت