له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ی كوت، پارێزگاری واست ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی ته‌مموزی 2025 محه‌مه‌د جه‌میل ئه‌لمه‌یاحی، پارێزگاری واست له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ی هایپه‌رماركێته‌كه‌ی كوت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند كردووه.
ئه‌لمه‌یاحی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان و رێزگرتن له خوێنی شه‌هیدان، پێویستیان به هه‌ڵوێستێكه كه هه‌ندێك له برینه‌كانیان ساڕ‌ێژ بكات، له دڵسۆزی بۆ ئه‌وان و بۆ خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه به شانازییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای واست كردووه و قبوڵ كراوه".
دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پارێزگاری واستی به سیفه‌تی سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری شارستانی پارێزگاكه، و ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرد بۆ ئاشكراكردنی به‌رپرسیارێتی و دیاریكردنی هۆكاره‌كانی كه‌مته‌رخه‌می له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی كوت.
دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ئاگر له هایپه‌رماركێتێكی شاری كوت كه ناوه‌ندی پارێزگای واسته كه‌وته‌وه و به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی، 61 كه‌س كه ژماره‌یه‌كیان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست دا.
PM:05:45:23/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت