سوودانی: گرنگە هەرێمی کوردستان پابەند بێت بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی لە جێبەجێکردنی ئەرکە داراییەکانی بەردەوام بێت
وێستگەنیوز_
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، گرنگە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت، بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی عێراق لە جێبەجێکردنی ئەرکە داراییەکانی بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی تەمموزی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دا ئاماژەی بە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە (550)ی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، کە لە کۆبوونەوەی نائاسایی رۆژی 17ـی تەممووزی 2025 دەرچووە و تایبەتە بە چارەسەرکردنی دۆسیە دارایی و ئیدارییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان. هاوکات ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە بوونە هۆی دەرچوونی بڕیارەکە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، "جەختی لە گرنگیی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بە جێبەجێکردنی پابەندییە داراییەکانی بەگوێرەی یاسا و دەستوور، بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵیش لەلایەن خۆیەوە بتوانێت بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە داراییەکانی".
ئەمە پاش ئەوە دێت، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
PM:10:56:22/07/2025
ئهم بابهته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت