چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان له هه‌رێم ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان له هه‌رێم ده‌كات و به "هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر سامانی نیشتمانی و بەرژەوەندی گشتی" ده‌زانێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی ته‌مموزی 2025 چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له نووسینگه‌ی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، (235ه‌مین) كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا بۆ تاووتوێكردنی دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوێكی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هاتووه كه "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئیدانه‌ی بۆردومانكردنی كۆمپانیاكانی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان كرد به‌وپێیه‌ی مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر سامانی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دروست ده‌كات، و ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان تێكده‌دات، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری".
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای له حكومه‌ت كردووه "هه‌ڵوێستێكی توندی هه‌بێت بۆ ئاشكراكردنی لایه‌نه‌كانی پشت ئه‌م هێرشانه و رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی له داهاتوودا".
PM:11:22:21/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت